به‌ندكراوێكی خەڵکی ورمێ به‌ناوی “باران بێهزاد” کە حوکمی ٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە و ماوەی سێ ساڵە لە زیندان ناوەندیی ئەمشارە ڕاگیراوە، هەتا ئێستا مافی مه‌ره‌خه‌سیی پێنه‌دراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، باران بێهزاد كه پێشتر ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوای دابڕان لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ورمێ، هه‌ر ئه‌وكات لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ گوازرابۆوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ناوبراو لەلایەن لقی دووهەمی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامیەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان” حوکمی ٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە. شایانی باسه، باران بێهزاد لە سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ‌دا ڕاگیراوە و هه‌تا ئێستا هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی میدیایی نه‌كرابۆوه.