به پێی ڕاپۆرته‌كان، “وه‌حید به‌نی عامریان” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به سێداره، بۆ چواره‌مین جاری به‌رده‌وام له دوو مانگی ڕابردوودا، به بێ چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌وه دیسان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج كرا.
ناوبراو هاوكات له‌گه‌ڵ پێنج به‌ندكراوی سیاسی دیكه به ناوه‌كانی “سه‌ید محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی، بابه‌ك عه‌لیپوور، پویا قوبادی، شاهڕۆخ دانشوه‌ركار و ئه‌بولحه‌سه‌ن مونته‌زر”، له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی شاری تارانه‌وه له دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌شدا حوكمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشكی زیندان، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعات و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بۆ چاره‌سه‌ر كرانی نه‌خۆشییه‌كانی بێبه‌ش كراوه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه.
