به پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” ته‌نیا ژنی به‌ندكراوی مه‌حكوم به زیندانی هه‌تا هه‌تایی له ئێران، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه ماوه‌ی سێ حه‌فته له‌مه‌وپێش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام داوه و به پێشنیاری پزیشكان پێویستی به ده‌وره‌ی ده‌رمان له ناوه‌نده پزشكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ئه‌و به‌ندكراوه له لایه‌ن پزیشكەکانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌كراوه، به‌ڵكوو له لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی یه‌زده‌وه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیسته‌می گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه.
