به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی دووخراو بۆ زیندانی یه‌زد، وێڕای تێپه‌ڕكردنی ١٦ ساڵ به‌سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خسی پێ نه‌دراوه و له مافه سه‌ره‌تاییه‌كای بێبه‌ش كراوه.
“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” ساڵی ٨٦ی هه‌تاوی بۆ جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و ساڵی ٨٨ له‌كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له سنووره‌كانی ئێران بۆ جاری دووهه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “تێپه‌ڕبوونی نایاسایی له سنوور” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه له دیوانی باڵای وڵات بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرایه‌وه و له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ئێستا ماوه‌ی ١٦ ساڵه به‌بێ یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خسی له زیندان ڕاگیراوه.
