ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی “ره‌زا شه‌هابی” به گۆاستنه‌وه‌ی ” كه‌یوان مووهته‌دی” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی له مافی په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به هۆی نزیك بوونه‌وه به ساڵیادی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” زیاتر له چه‌ندین كه‌س له زیندانی ئه‌ڤێن له مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بیبه‌ش و ده‌خرێنه ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رپرسان و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندانی ئه‌ڤێن، هه‌روها له‌لاێه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوانی سیاسی و مامۆستایان به بیانویی جیا جیا بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ده‌گوازرێنه‌وه.
