به پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌جید عه‌جه‌بی هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له زیندانی سه‌قز له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیت.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، حوكمی سێ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ناوبراو پاش بڕیاری دادگا ئینقلابی ئێران بۆ زیندانی كردنی، ماوه‌ی ساڵێكه له زیندانی شاری سه‌قز به‌ندكراوه و ته‌نانه‌ت له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و به پێی ههنتدێك هه‌واڵ ئه‌و به‌ندكراوه ماوه‌یه‌كی زۆر له ئه‌م یه‌ك ساڵه، له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیراوه.