به پێی ڕاپۆرته‌كان، “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و هه‌روه‌ها ناردنی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، بێبه‌ش كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه، كه به هۆی نه‌بوونی پزیشك به بێ چاره‌سه‌ری ده‌رمانی، دیسان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كراوه. ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵه، ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامەتی یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” حوكمی ٣٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوورخستنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
