به پێی دوایین ئاماره‌كان، به لانیكه‌م ٢٧ هه‌زار قوتابی له پارێزگای هۆرمۆزگان به هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له خوێندن بێبه‌ش كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٥ هه‌زاری قوتابیانی بێبه‌ش كرا‌و له خوێندن، له ژێر چاودیری و پشتیوانی ڕێكخراوه‌ی بێهزیستیدان و به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه زیانێكی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به دوایخۆیدا دێنێ. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای پێشنیاری خه‌ڵكی بۆ ته‌رخان كرردنی داهاته‌كانی ئه‌و پارێزگایه بۆ گه‌شه پێدانی دۆخی خوێندنی منداڵان، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه له ناڕازیان كراوه.