ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی به‌شی سه‌ره‌تایی هاوكات له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان سه‌ردانی قوتابخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی “ئیسلام ئاباد” سه‌ر به شارستانی زابۆڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ناسنامه، منداڵه‌كان وه‌رناگرن.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای بوونی نامه له لایه‌ن فه‌رمانداری به مه‌به‌ستی ئیزنی منداڵانی بێ ناسنامه بۆ خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه به بێڕێزییه‌كی زۆره‌وه منداڵان وه‌رناگرێت و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كانیان له قوتابخانه‌كه ئه‌كاته ده‌ره‌وه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی هه‌ژار كردن و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی به‌لووچ، كۆمه‌ڵێكی زۆر له منداڵان ناسنامه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و له خوێندن بێبه‌ش كراون.