کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ش كرانی قوتابیانی بێ ناسنامه‌ی سیستان و به‌لوچستان له‌ خوێندن

بێبه‌ش كرانی قوتابیانی بێ ناسنامه‌ی سیستان و به‌لوچستان له‌ خوێندن

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌ شاری زاهدان، به‌ مه‌به‌ستی نووسینی ناوی منداڵه‌كانیان، سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌یان كردووه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانه‌وه‌ به‌ هۆی بێ ناسنامه‌ بوونی منداڵه‌كانیان، ناویان نه‌نوسراوه‌.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ منداڵه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌ ئه‌و قوتابخانه‌دا ئه‌خوێنن، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌ بڕیارێكی نوێدا، منداڵانی بێ ناسنامه‌ له‌ قوتابخانه‌كان ده‌ر ئه‌كرێن و ده‌رفه‌تی خوێندنیان پێ ناده‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئه‌ندامی كۆنوانسیۆنی مافی منداڵان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندایه‌ و ناچاره‌ پێداویستییه‌كانی پێویست بۆ خوێندنی منداڵان به‌ بێ جیاوازی دابین بكات.