“فه‌ریاد قادری” به‌ندكراوی سیاسی كورد و خه‌ڵكی شاری سه‌وڵاوا، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ر كرانی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شاری سنه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حزبه كوردییه‌كان“، حوكمی ٥ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، بهمههستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی مه‌ریوان كرا. “فه‌ریاد قادری” پاش تێپه‌ڕ كرانی یه‌ك ساڵ و نیو له ماوه‌ی زیندانه‌كه‌ی، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر دیسان له زیندانی مه‌ریوانه‌وه بۆ زیندانی شاری سنه ڕاگوێزراوه و له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنەوە ڕێگری له پێدانی مافی موره‌خه‌سی لێکراوە و لە ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.