کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ش كرانی به‌ندكراوێكی مانگرتوو له‌ په‌یوه‌ندی  له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی

بێبه‌ش كرانی به‌ندكراوێكی مانگرتوو له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی

نه‌سیم غوڵامی سیمیاریبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤێن و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی به‌ هۆی مانگرتنی له‌ خواردن، له‌ مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش  كراوه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ زیندانی ئێڤینه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌فه‌ریبا كه‌ماڵ ئابادیبه‌ندكراوی سیاسیمان له‌ خواردن ئه‌گرێت. ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ئێڤینه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له‌ مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش  كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم، ئه‌و زیندانییه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزن.