ڕۆژی ڕابردوو، “سیامه‌ك ئه‌مینی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، كه به هۆی به‌ندكرانی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بووه، به هۆی له‌به‌ر نه‌كردنی جلوبه‌رگی زیندان، ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه كراوه.
ناوبراو، سه‌رتای ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی چوار ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیری، قه‌ده‌غه‌ی به‌شداری له گروپی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له ئێران به سه‌ریدا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و به‌ندكراوه ڕێكه‌وتی ١٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، پاش بانگهێشتی له لایه‌ن دادسه‌رای ئێڤینه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و زیندانه كراوه.
