“محه‌ممه‌د به‌نازاده ئه‌میرخیزی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥٠ ڕۆژ به سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یدا، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه و له دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدایه.
ئه‌و به‌ندكراوه ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵه سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی و پێشنیاری پزیشكەکان بۆ دابین كردنی پێداویستییه ده‌رمانییه‌كانی، به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و مه‌ترسی جددی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی هه‌یه. شایانی باسه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا له ژووری تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی شاری قوم، له ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كاندا ڕائهگردرێت.