به پێی ڕاپۆرته‌كان، “یوسف ئه‌حمه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام و ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ و نیو له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، به تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم” و “ئه‌ندامەتی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان”، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به برینداری له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بووه.
