“محه‌ممه‌د ڕه‌سوول پوور” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری شنۆ، له دۆسیه‌یكی دیكه‌دا تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” به سه‌ریدا سه‌پێندرا و بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ له مافی وه‌رگرتنی موره‌خه‌سی بێبه‌ش كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی ساڵ و نیوێك به‌ندكران كه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له حیزبه كوردییه‌كان، به سه‌ریدا سه‌پێندرابوو، بۆ زیندانی شاری شنۆ ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكوانه سیاسییه ڕێكه‌وتی ٢٠ی خاكه‌لێوه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به نیزام” له لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی شاری شنۆ بانگهێشت كراوه و هه‌روه‌ها له مافی پێدانی موره‌خه‌سی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ بێبه‌ش كراوه.