“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه.
“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” له گیانبازانی سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق بووه و چه‌ندین كێشه‌ی جه‌سته‌یی هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان وێڕای بڕیاری دۆكتۆری ده‌رمانگای ئێڤین بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕه‌زا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.