ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، ئیسماعیل گرامی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران له زیندان ئازاد كرا به‌ڵام ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد چالاكی كرێكاری نه‌خۆشی خه‌ڵكی تاران له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد ماوه‌ی دوو ساڵه به بێ مه‌ره‌خه‌سی له زیندانی تارانی گه‌وره‌دا زیندانی كراوه و پێویستی خێرای به سۆنۆگرافی و تاقیكردنی تیرۆئید هه‌یه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان له ناردنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه بۆ نه‌خۆشخانه گرتووه. سه‌ندیكای شیركه‌ت واحدی تاران سه‌باره‌ت به درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه هۆشداری به ده‌زگای قه‌زایی داوه و خوازیاری ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ده‌رمان و ئازادكردنی بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیسماعیل گرامی چالاكی كرێكاری خانه‌نشینكراو كه له ٢١ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاس نزیك به یه‌ك ساڵ زیندان، ئازاد كراوه.