کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی ٢٠ به‌ندكراوی سیاسی ژن له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كان له‌ زیندانی ئێڤین

بێبه‌شكردنی ٢٠ به‌ندكراوی سیاسی ژن له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كان له‌

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، زیاتر له‌ ٢٠ به‌ندكراوی سیاسی ژن له‌ زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن شۆرای ئینزیباتی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ له‌ مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریان بێبه‌ش كراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، شۆرای ئینزیباتی زیندانی ئێڤین ئه‌و ٢٠ به‌ندكراوه‌ی به‌ بیانووی تێكدانی نه‌زمی زیندان بۆ سێهه‌مین جار له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س  و كاریان بێبه‌ش كردووه‌. پێشتر به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، دژ به‌ كۆماری ئیسلامی و خامنه‌یی دروشمیان وتبوو، به‌و بۆنه‌وه‌ گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌ندكراوان و چه‌ند كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كران.