کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی ١٦ به‌ندكراوی ژن له‌ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان

بێبه‌شكردنی ١٦ به‌ندكراوی ژن له‌ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان

١٦ به‌ندكراوی ژن له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، به‌ بۆنه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ له‌ سێداره‌دانی “بێهروز ئێحسانی” و “مێهدی حه‌سه‌نی” دوو به‌ندكراوی سیاسی، له‌ په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌شكراون.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، دوای مانگرتنی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانی ئێڤین به‌ بۆنه‌ی گواستنه‌وی “بێهروز ئێحسانی” و “مێهدی حه‌سه‌نی” بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی له‌ زیندانی قزلحه‌سار، ڕه‌ئیسی زیندانی ئێڤین، مانگرتووانی بانگهێشت كردووه‌ و پێیانی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ی مانگرتنیان و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ كۆماری ئیسلامی، قه‌ده‌غه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌.