به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕووناهی كچی گه‌وره‌ی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، به‌ندكراوی ئێعدامكراو، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی مه‌دره‌سه‌وه له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش كراوه.
ڕۆژی یه‌كی گوڵانی ١٤٠٣، حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو به ناڕه‌وا له سێداره درا. له‌و ماوه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه چه‌ند جار داوای ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا، ڕووناهی كچی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی له قوتابخانه ده‌ر كردووه و ئه‌و بابه‌ته كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای به دوای خۆیدا هێناوه.