کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی “كه‌ماڵ شه‌ریفی” به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌ ده‌رمان له‌ زیندانی میناب

بێبه‌شكردنی كه‌ماڵ شه‌ریفی به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌ ده‌رمان له‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی زیندانی میناب له‌ پارێزگای هۆرمۆزگان،كه‌ماڵ شه‌ریفیبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌و به‌ندیخانه‌یان، له‌ ١٦هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و مه‌ره‌خه‌سی كاتی بێبه‌ش كردووه‌.

كه‌ماڵ شه‌ریفیلە ماوه‌ی به‌ندكرانیدا دوو جار لە ساڵەکانی ١٣٩١ و ١٣٩٩ی هه‌تاویدا لە زیندانی میناب تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ بووە، بەڵام هەردوو جار دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە و بەبێ تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان. ناوبراو، چالاکی سیاسیی خەڵکی سەقز و ئەندامی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم بوو، كه‌ لە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ١٣٨٧دا، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و هاوڕێكه‌ی گیانی به‌خت كرد و خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.