به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌سیجی مه‌دره‌سه‌ی كوڕانه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕه‌زا له گه‌ڕه‌كی به‌هارستانی تاران، ئه‌و قوتابیانه‌ی شه‌هریه‌ی مانگانه‌یان به مه‌دره‌سه نه‌داوه له ئه‌زموونی كۆتایی وه‌رزی خوێندن بێبه‌ش كردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، بنه‌ماڵه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و قوتابیانه چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگان و به سه‌ختی ده‌توانن پێداویستیه‌كانی خۆراك و پۆشاكی منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌سیجی مه‌دره‌سه گوشاریان بۆ قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان هێناوه و به فه‌رمی داوای باجیان لێ ده‌كه‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی ٣٠ی یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی و ئه‌و ئیدعایانه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم كردوویانه، ئامووزش و په‌روه‌رش نه‌ك خۆڕایی نییه به‌ڵكوو یه‌كسه‌ر بووه‌ته پوڵی و ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی توانای په‌رداختیان نییه، منداڵه‌كانیان له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور ده‌كه‌ونه‌وه.