فه‌رهاد حافزی سمنانی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، تووشی نه‌خۆشی بووه به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، فه‌رهاد نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و ڕۆژی ڕابردوو دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گرتووه. مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، فه‌رهاد حافزی له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵواتی به تۆمه‌ته‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” سه‌رجه‌م به هه‌شت ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا كه پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.