له حاڵێكدا ڕه‌وه‌ندی ده‌رمانكردنی “شه‌كیلا مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین كۆتایی نه‌هاتووه، به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، كاتێك قازی ئه‌فشاری سه‌ردانی به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤینی كردووه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی به‌ندكراو له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و دژبه ڕژیم دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه، به‌ڵام قازی ئه‌فشاری فه‌رمانی داوه كه “شه‌كیلا مونفه‌رد” و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌ندكراوان بۆ زیندانی زاهیدان بگوازنه‌وه و له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌شیان بكه‌ن.