کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له‌ ده‌رمانی پێویست له‌زیندانی سنه‌

بێبه‌شكردنی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ ده‌رمانی پێویست له‌زیندانی سنه‌

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری ڕاگیراو له‌ زیندانی سنه‌، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه‌.

“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ بۆ زیندانی سنه‌ گوازرایه‌وه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ‌ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌، ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ نه‌خۆشی دیسكی كه‌مه‌ری هه‌یه‌ و ئێش و ئازاری له‌ زیندان دا زۆتر بووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه‌.