کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ ده‌رمان و دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی

بێبه‌شكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ ده‌رمان و دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی

ماوه‌ی زیاتر له‌ سه‌د ڕۆژه‌ به‌رپرسانی زیندانی یه‌زد، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسی كوردیان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه‌.

زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ هه‌جده‌هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی دا تووشی نه‌خۆشی گورچیله، سیسته‌می گه‌وارش و چاو بووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی یه‌زد بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ ده‌رمان مه‌رجی واژۆكردنی لێبوردننامه‌یان داناوه‌ و ناوبراو قبووڵی نه‌كردووه‌. ماوه‌ی زیاتر له‌ سه‌د ڕۆژه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌ و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌باره‌ت به‌ درووست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی زه‌ینه‌ب هۆشداریان به‌ ده‌زگای قه‌زایی داوه‌.