کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی حه‌سه‌ن به‌هاری له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی له‌ زیندانی سه‌قز

بێبه‌شكردنی حه‌سه‌ن به‌هاری له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی له‌ زیندانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌وڵی په‌روه‌نده‌سازی تازه‌ بۆ حه‌سه‌ن به‌هاری به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی سه‌قز ئه‌ده‌ن و ناوبراویان وێڕای نه‌خۆشی، له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كردووه‌.

حه‌سه‌ن به‌هاری له‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌ ١٢ ساڵ و ٧ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له‌ زیندان دا تووشی چه‌ند نه‌خۆشی بووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌یان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كردووه‌.