“حامد سه‌یف” خۆیندكاری دكتورای زانیاری له زانكۆی ته‌باته‌بایی له دریژه‌دان به خۆیندن بێبه‌شكرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حامد سه‌یف” خۆیندكاری بواری زانیاری په‌یوه‌ندیه‌كان له زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له ڕه‌وتی شۆرشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا. جێگایی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو دا به ده‌یان خوێندكاری زانكۆ له سه‌رانسه‌ری ئێران له مافی خۆیندن بێبه‌ش یان له زانكۆ ده‌ركراون.
