به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌رپرسانی زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان “تووماج ساڵحی”یان له مافه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی تووماج، به‌رپرسانی زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان به ئه‌نقه‌ست ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌ده‌ن و ماوه‌ی سێ ڕۆژه وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه و ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی هه‌بێت. هه‌روها ئیجازه به پارێزه‌ره‌كه‌شی ناده‌ن سه‌ردانی بكات و چاوی پێ بكه‌وێت و ئه‌و دۆخه سازیان كردووه نیگه‌رانی ئێمه‌ی زۆرتر كردووه.