کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان له‌ زیندانی سنه‌

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان له‌

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی سنه‌ به‌ ناوی ئارام ئه‌كره‌می ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، تووشی نه‌خۆشی سه‌ختی دیسكی كه‌مه‌ر بووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

ئارام ئه‌كره‌می شارومه‌ندی خه‌ڵكی سنه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم به‌ ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. حوكمی زیندانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ شه‌ش ساڵ و ٩ مانگ كه‌م كراوه‌ و ٣٦ مانگ‌ له ماوه‌ی به‌ندكرانی له‌‌ زیندانی سنه‌ تێپه‌ڕ كردووه‌. له‌ ماوه‌یه‌دا ناوبراو یه‌ك جار مه‌ره‌خسی ده‌رمانی پێ دراوه‌، به‌ڵام داخوازییه‌كه‌ی بۆ پێدانی دووباره‌ی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ڕه‌د كراوه‌ و بڕیاری مانگرتن له‌ خواردنی داوه‌.