دارا ڕه‌شیدی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه و له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، دارا ڕه‌شیدی ماوه‌ی پێنجه‌مین ساڵی به‌ندكرانی له زیندانی ورمێ تێپه‌ڕ ده‌كات و به فه‌رمانی خانزاده، سه‌رۆكی زیندانی ناوندی ورمێ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندی ئه‌منیه‌تی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ڕاگوێزراوه. ناوبراو پێشتر له به‌ندی زیندانیانی سیاسی و بیرمه‌ند دا بوو، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو بۆ به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گوازرایه‌وه.