به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكێكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌ناوی “ئاره‌ش جه‌وهه‌ری” ماوه‌ی ٣٠ مانگه له مافی مه‌ره‌خسی بێبه‌ش كراوه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئاره‌ش جه‌وهه‌ری” له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناونده ئه‌منیه‌تیه گوازرابوو. دواتر ئه‌و چالاكه كرێكاریه له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “پێكهینانی گرووپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ١٠ ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا كه له دادگای پێداچوونه‌وه حوكمه‌كه‌ی بۆ ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ كه‌م كرایه‌وه. شایانی باسه كه ناوبراو له كاتی ئاگرتێبه‌ردانی زیندانی ئێڤین له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به زه‌ربه‌ی باتۆم به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی زیندانی ڕه‌جایی شار كرا و له‌و كاته‌وه له مافی مه‌ره‌خسی بێبه‌ش كراوه.