“کەماڵ شەریفی”، بەندکراوی سیاسیی کورد کە نیوەی سزای ٣٠ ساڵ مهحكوومیهتهكهی تێپەڕاندووە، لە ماوەی بهندكرانی لە زیندانی میناب له ئوستانی هۆرمۆزگان له هەموو مافهكانی بێبەش کراوە و تا ئێستا دوو جار جەڵتەی دڵ و مێشك لێی داوە.
“کەماڵ شەریفی” بەندکراوی سیاسی و ڕۆژنامەنووسی تەمەن ۵١ ساڵی خەڵکی سەقز، لە دادگایەکی ۵ خولەکی و لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئهو شاره بە سەرۆکایەتیی دادوەر “شەقایەق” بە تۆمەتی “موحاڕبە لە ڕێگهی ئهندام بوون له یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم”، سزای ٣٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە بۆ زیندانی میناب بەسەریدا سەپا.
