به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، عیسا ئیبراهیم زاده چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی نه‌غه‌ده له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
عیسا ئیبراهیم زاده چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شنۆ، ڕۆژی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز و هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕۆژی ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠١، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا كه چوار ساڵی بۆ جێبه‌جێ كراوه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له زیندان تووشی نه‌خۆشی بووه و پێویستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی نه‌غه‌ده‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه.