به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان یاسین” هاووڵاتی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام كه له زیندانی كه‌ره‌ج ڕاگیراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ئێستا لوتی شكاوه و پێویستی به ده‌رمان هه‌یه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ناوبراویان له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی بێبه‌ش كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم “سامان یاسین”یان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه داوه و به‌رده‌وام خۆێنی لێ ده‌چێت و پێویستی به‌ده‌رمان هه‌یه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له دابینكردنی ئیمكاناتی دره‌مانی یان هه‌نارده‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆده‌بوێرن. جێگای ئاماژه‌یه كه “سامان یاسین” له دادگایه‌كی فه‌رمایشی دا و پاش سێ حه‌وته ده‌ستبه‌سه‌ركران له ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا به موحاره‌به تاوانبار و سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.