“باسام مورادی” بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کامیاران سەرەڕای تێپەڕاندنی زیاتر لە سێ ساڵ لە ماوەی پێنج ساڵ له‌و بەندکرانەی کە بەسەریدا سەپاوە، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندی سنه‌وه له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “باسام مورادی” لە ماوەی یه‌كساڵی ڕابردوودا چەندین جار داوای کردووە کە مافی مرەخەسی و چوونەدەرەوەی کاتی لە بەندیخانەی پێ بدرێت، بەڵام بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سنە هەرجارە و بە بیانوویەک ڕێگرییان لێکردووە. جێگای ئاماژه‌یه كه “باسام مورادی” ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٩ی هه‌تاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانه‌وه دەستبەسەر و دواجار له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی سزادرا.