هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “زانیار مەلاوەیسی“ کە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە، یەک ساڵ و نیو لە ماوەی سزاکەی لە زیندانی سنە تێپەڕاندووە و به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ پێدانی مافی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زانیار مەلاوەیسی“ تەمەن ٣٠ ساڵ بەهاری ١٤٠٠ی هه‌تاوی دوای بانگکران بۆ ئیجرای ئه‌حكامی دادگای سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.