“مێهران ڕه‌ئوف” ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ و چالاكی كرێكاری ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٥ ساڵ له ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی هێشتا له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٩ی هه‌تاوی به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیاتر له ٥ مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتدا لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا. ئه‌و چالاكوانه سه‌رئه‌نجام پاش چه‌ند مانگ له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شێوازێكی نایاسایی و ناڕه‌وا، حوكمی ٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه ناوبراو له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی، دابین كردنی پێداویستییه ده‌رمانیه‌كانی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و سه‌ره‌ڕای چەندین جارنووسینی نامه بۆ به‌رپرسانی زیندان و ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان وڵامی نادرێته‌وه.