به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی تاكسیڕانی تاران ڕایگه‌یاند: نزیك به ٣٠ هه‌زار شۆفێری تاكسی له پایته‌خت، له مافی بیمه‌ی ده‌وڵه‌تی بێبه‌شن.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ده‌وڵه‌ت له ساڵی ٩٦ی هه‌تاوییه‌وه به‌شێكی زۆر له شۆفێرانی تاكسی له بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بێبه‌ش كردووه و شۆفێران ناچاربوون خۆیان حه‌قی بیمه‌كانیان به دامه‌زراوه خسووسییه‌كان په‌رداخت بكه‌ن. نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌وڵه‌تی و گرانی نرخی بیمه‌ی خسووسی، گۆشاری خستووه‌ته سه‌ر شانی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه و داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن.