هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له ئه‌فغانستان، حكوومه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستی تالیبان ملیۆنان كچی له خوێندن بێبه‌ش كردووه.
به‌دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی گرووپی ئیسلامگه‌رای تالیبان، درێژه‌دان به خوێندن بۆ كچانی ته‌مه‌ن سه‌رووی ١٢ ساڵ قه‌ده‌غه كرا و دوو ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كچی ئه‌فغانستانی له په‌روه‌رده، كار و ژیانی ئاسایی له نێو كۆمه‌ڵگا بێبه‌ش كراون. له به‌رانبه‌ر دا ئاماری هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و كارناسانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی به‌رزی خۆكوژی ژنان و كچان له ئه‌فغانستان هۆشداریان به كۆمه‌ڵگای جیهانی داوه.