به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، ٢٨ هه‌زار كرێكاری پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی كه ده هه‌زار كه‌سیان له شاری ورمێ دا ده‌ژین، له مافی بیمه بێبه‌ش كراون.
لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢، تەنیا ٥٠٠ سەهمیەی بیمە بۆ کرێکارانی شاری ورمێ دابین کراوه كه بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی کرێکاران، ئەم سەهمیە زۆر کەمه. نه‌دانی بیمه به كرێكاران له حاڵێكدایه كه به‌شێكی زۆر له كرێكارانی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی هه‌لی كار ناچارن له وڵاتانی دراوسێ كار بكه‌ن. له ساڵانی ڕابردوودا سه‌دان كرێكار به بیانووی كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بیمه‌كانیان قه‌تع كراوه و ئه‌و بابه‌ته ده‌یان كێشه‌ی بۆ كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه.