ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی كوردستان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین، په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌و زیندانه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ماوه‌ی ١٥٠ ڕۆژه په‌خشان عه‌زیزی، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له دیدار و په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ڕێگه به پارێزه‌ره‌كانی نادرێت چاویان به‌و به‌ندكراوه بكه‌وێت. په‌خشان عه‌زیزی مانگی گه‌ڵاوێژی ساڵی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند مانگ زیندان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به ئێعدام مه‌حكووم كرا.