جێگری په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: نزیكه‌ی ٣٠ هزار قوتابی كه‌م ئه‌ندام له ئێران له پڕۆسه‌ی خوێندن بێهشن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ٣٠ هه‌زار كه‌م ئه‌ندام ناتوانن بچنه مه‌دره‌سه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌ژارن و توانای دابینكردنی ئیمكانات و هه‌زینه‌یان نییه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانیوه ئیمكاناتی په‌روه‌رده و هاتووچۆ بۆ كه‌م ئه‌ندامان دابین بكات. به‌رپرسانی ڕژیم پێشتر باسیان له دووركه‌وتنه‌وه‌ی ١٤٠ هه‌زار قوتابی قوناغی سه‌ره‌تایی له پڕۆسه‌ی خوێندن كردبوو، هه‌ر چه‌ند به‌وته‌ی وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم به‌شێك له‌و ١٤٠ هه‌زار كه‌سه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ مه‌دره‌سه به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیانی قوتاغی سه‌ره‌تایی له خوێندن بێبه‌شن.