ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سێ هاووڵاتیی به‌هایی دانیشتووی ئاوایی گیلاوهند له ئۆستانی تاران به ناوه‌كانی “مۆنیره باویل سهفلایی، مین‌و زه‌مانی پوور و غوڵام حسێن مه‌زڵومی”، پاش تێپه‌ڕبوونی ١٣ ڕۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان هه‌روا له بیلاته‌كلیفی له زیندانی ئێوین به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م سێ هاووڵاتییه، هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێك سه‌باره‌ت به بارودۆخیان به بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌بری هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی به‌هایی كه پێشتر له ئاوای گیلاوند ناشترابوو و ته‌رمه‌كه‌ی له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له ده‌شته‌كانی جابان فڕێدرابوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م سێ هاووڵاتییه ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندانی ئێوین كرابوون.