کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

بیلاته‌كلیفی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری بۆكان

بیلاته‌كلیفی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی

بیلاته‌كلیفی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، پاش سێ ساڵ به‌سه‌ر دەستبەسەر كرانیاندا، چارەنووسیان هه‌روا ناڕونە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “جەماڵ یووسفی”، خەڵکی گوندی “موشیرئاوا” و “حوسێن ئیبراهیم حەمزە” خەڵکی گوندی “قەرەگۆڵ”ی سەر بە شاری بۆکان، ماوەی سێ ساڵە له‌ زیندانی مهاباد ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م دوو كه‌سه‌ لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧ەوە به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینەوە، لە زیندانی بۆکانه‌وه‌ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ  و دواتر بۆ زیندانی شاری مەهاباد ڕاگوێزرابوون. شایانی باسه‌، “جەماڵ یووسفی” و “حوسێن ئیبراهیم حەمزە”، ساڵی ٩٥ بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کراون و لەو كاته‌وه‌ هەتا ئێستا، لە بوونی “پارێزەر” بێبەری بوون.