کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بیلاته‌كلیفی دوو كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری شنۆ

بیلاته‌كلیفی دوو كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری شنۆ

دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری شنۆ بە ناوەکانی “کەماڵ قویتاسی” دانیشتووی گوندی “چەشمە گوڵ” و “ڕەحمان یووسفی” دانیشتووی گوندی “سەوجە”ی ئه‌مشاره‌، دوای سێ حه‌فته‌ هه‌روا له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگیراون و بیلاته‌كلیفن..

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەم دوو كه‌سه‌ لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا تەنیا جارێک پەیوەندیی تەلەفۆنییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبووە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “کەماڵ قویتاسی” و “ڕەحمان یووسفی” ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌ی ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ کرابوون.