ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بهندكراوێكی سیاسی بە ناوی “محەممەد حسێنی” خەڵکی شاری نەغەدە، ماوەی ٣٣ مانگە لە زیندانی ناوهندی ئهو شارە ڕاگیراوه و چارەنووسی ههروا نادیاره.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەو بهندكراوه سیاسییە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، بە تۆمەتی “محاربە” لە دادگای ڕژیم له شاری مەهاباد دادگایی کراوە و هەتا ئێستا هیچ حوکمێکی بۆ نەبڕاوەتەوە. شایانی باسه، ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ٩٦، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراوه و لە مافی هەر جۆرە مەرەخەسییەک بێبەری بووه.