کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بیلاته‌كلیفی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

بیلاته‌كلیفی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

بیلاته‌كلیفی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە ماوەی سێ ساڵە بە تۆمەتی “ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە ڕاگیراوه‌ و تا ئێستاش دادگایی نەکراوە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرپرسانی زیندانی نەغەدە داوای وه‌سیقه‌ی قورسی ١٠ میلیارد تمەنی ده‌کەن بۆ ئازادکرانی “محەممەد حسێنی”، بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی شاری نەغەدە، کە ئیستا لە زیندانی ئەو شارەدایە. شایانی باسه‌، محەممەد حسێنی سەرەڕای ئەوەیکە لە بەرپرسانی ئێران ئەمان نامەی وەر گرتبوو، پاش گەڕانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ ئەوەیکە دادگایی کرابێ و یان مافی مەرەخەسی پێدرابێ، لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە بەند کراوە.