به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان ماوەی چوار ساڵە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت، لە بەندیخانە ڕاگیراوە و له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌بات.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی ئاوایی “قه‌ره‌گۆلی بە ناوی “حسێن ئیبراهیم حەمزە” ٤٠ ساڵ تەمەن كه لە چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت لە زیندانه‌کانی ورمێ و بۆکان ڕاگیراوە.